كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی قادش

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە تیپەكەی لەسەر ڕێگە ڕاستەكەیە، بەڵام كرانە دەرەوەشیان لە یۆرۆپا لیگ بە شۆك ناوبرد.

چاڤی دەڵێت: “خاڵی بەهێز و لاوازی تیپەكەم بە یاریزانەكان وتووە و پێویستە ئەو شكستە لە بیر بكەین.

پوختەی قسەكانی چاڤی:

– دەمانەوێت هاندەرانمان ببینین بێن بۆ پشتگیریمان، ئەوەی یاریی ڕابردوو ڕوویدا نابێت دوبارە ببێتەوە.

– لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و هیوادارین لێپرسینەوە بكرێت تا شتی وا دوبارە نەبێتەوە.

– پاش لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە، پێمان دەوترێت كە چی ڕوویداوە، ئەوەی ڕوویداوە هەڵەی خۆمان بووە.

– هەشت یاریی كۆتایی ماوە ئەنجامی بدەین.

– پێموایە بەرامبەر لیڤانتی و ئینتراخت باش یاریمان كرد، پێویستە بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ هێرشە هەڵگەڕاوەكان بكەین.

– سبەی سەرەتایەكی نوێیە، ئامانجەكەمان وەك خۆیەتی گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

– پێویستە هەمان شێوازی یاریگای بێرنابیۆ یاریی بكەین، یاخود وەك ئەوەی ناپۆلی

– وەك شۆكێك وابوو، ئێمە دەمانویست ببینە پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ،  پێویستە ئەو دۆخە تێپەڕێنین.

– قسەم لەگەڵ یاریزانەكان كردووە و خاڵی لاواز و بەهێزم بۆ ئاشكراكردوون، من ئێستاش پێموایە لەسەر ڕێگە ڕاستەكەین.

– پێدری بە دۆخێكی خراپدا دەڕوات، سەرەتای وەرز باش بوون

– ئەوەی پیكێ پێكان نییە و تەنها ئازارە، شتێكی وا نییە توشی دودڵیمان بكات.

بابەتی پێشتر

سێ پڕۆژه‌‌ی گه‌‌شتیاری له‌‌ دوكان جێبه‌‌جێده‌‌كرێن

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: لە سلێمانی کێشەی دەرمان لە ترۆپکدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share