لە قەرەتەپە بۆمبێكی چێندراو بە سوپای عێراقدا تەقییەوە

له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌پەی سەربە پارێزگای دیالە‌ سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا‌ و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو‌.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بۆمبێكی چێندراو له‌ سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی باكوری پارێزگای دیاله‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژراوه‌ و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

باسی لەوەشكرد، دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش هه‌ردووكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.‌

بەوتەی پەیامنێرمان، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و كێوماڵی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

بابەتی دواتر

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەكی سەر بە شیلادزێ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share