گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

قوربانییەكە

لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی زێی گەورە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ خنكا و بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات دەڵێت، شارەزای زێی گەورە نەبووە.

نەقیب ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە، قوربانییەكە ویستویەتی مەلەبکات، بەڵام شارەزای زێی گەورە نەبووە و خنکاوە.

وتیشی، “گەنجەكە ناوی (مەروان ئیسماعیل) تەمەن 19 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بووە”.

نەقیب ئامانج ئەوەشی خستەڕوو، “دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتییانەوە، تیمەکانمان خێرا گەڕانیان دەستپێکرد و لەماوەی نیو کاتژمێردا توانیمان تەرمەكەی دەربهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share