بانکی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ و پشکی تاکی هەیە

بانکی نێودەوڵەتی ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕیزبەندییەکە عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە و لەپێش هەریەکە لە قەتەر، سعودیە و ئیماراتەوەیە.

لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ڕیزبەندیی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتان بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە عێراق لەمساڵدا 8.9%یە و سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبی لەدوای عێراقەوەن، سعودیە بە ڕێژەی 7%، قەتەر 4.9%، کوەیت 5.7% و ئیمارات بەڕێژەی 4.9%.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆی عێراق بۆ ساڵی 2023 پاشەکشەدەکات، بەڵام لەگەڵئەوەشدا لەپێش سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبییەوە دەمێنێتەوە جگە لە میسر، بەپێی پێشبینیی بانکەکە بۆ ساڵی 2023 ئاستی گەشەی عێراق و قەتەر وەک یەک دەبێت بە 4.5%، میسر بەڕێژەی 5%، سعودیە 3.8% و کوەیت 3.6% دەبێت.

بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاستی گەشەی پشکی تاک لە عێراق بەهەمانشێوە لەبەرزترین ئاستی وڵاتانی عەرەبیدایە، کە بەڕێژەی 6.3% پشکی تاک زیادیکردووە، لە سعودیە بەڕێژەی 5.5%، کوەیت و قەتەر 4.5%ـە.

بابەتی پێشتر

چاڤی دەیەوێت دەستبەرداری چوار یاریزان ببێت

بابەتی دواتر

سوپای توركیا لە برادۆستی هەولێر 12 كەسی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مووچەی سێ رۆژ راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی دابەشکردنی مووچەی لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی…
Total
0
Share