چاڤی دەیەوێت دەستبەرداری چوار یاریزان ببێت

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەیەوێت چوار یاریزانی یانەكەی بفرۆشێت و یاریزانی نوێ بۆ جێگەیان بكڕێت.

چاڤی لە ئاستی هەردوو یاریزان دێست و لینگلیت بێ ئومێد بووە و چیتر لە پێكهاتەی یانەكە بەشداریان پێناكات.

هەردوو یاریزانەكە لەم وەرزەدا نەیانتوانیوە ئاستی بەرز پێشكەش بكەن ئەوەش وای لە ڕاهێنەرەكە كردووە بیر لە فرۆشتنیان بكاتەوە.

جگە لەو دوو بەرگریكارە، چاڤی بڕیاریداوە دەستبەرداری لۆك دی یۆنگ و برایسوایتی هێرشبەریش ببێت.

چاڤی پێیوایە گەڕانەوەی ئانسو فاتی زۆربەی كێشەكانی هێڵی پێشەوە چارەسەر دەكات و لەگەڵ بونی دیمبلی و ئۆبامیانگ و فیران تۆرێس و دیپاییدا دۆخەكەوە دەتوانێت بەڕێوەبەرێت.

بابەتی پێشتر

گرانترینە لە جیهاندا.. "شوتیی ڕەش"ت بیستووە؟

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ و پشکی تاکی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share