فوئاد حوسێن: ئەمریکا ھەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە ئەمریکا ھەنگاوەکانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە و ئەو هێزەی دەمێنێتەوە تەنها بۆ ڕاوێژکردن دەبێت.

فوئاد حوسێن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتۆن-یان تاوتوێکردووە ولە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجییدا، ئاماژە بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوە.

وتیشی،”ئەمریکا ھەنگاوەکانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە”.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاند، ئەو ھێزەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەرکی تایبەت دەبێت بە ڕاوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق  و وتی،”بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراقە”.

فوئاد حوسێن جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بواری ھەواڵگریی، ڕاوێژکاریی سەربازی و مەشقکردن بە ھێزەکانی عێراق بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر ناوچەی سەوز، ھێرشکردنە بۆسەر حکومەت و گەلی عێراق.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، حەوت موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز کران و بەھۆیەوە منداڵێک کوژرا و پێنج مەدەنی دیکەیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووی ئابورییەوە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان چ سوودێكی هەیە؟

عێراق بەفەرمی دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند، نزیكەی 30 ساڵ پاش داگیركردنی كوەیت، شارەزایەكی ئابوری…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێش پشووی بەهارە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی ناکرێتەوە

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سونییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە…
Total
0
Share