عێراق.. 10 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، زیاتر لە یەك ملیۆن و 400 هەزار خێزانی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و داوادەكرێت حكومەت پەلەبكات لە پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە پارەی تەرخانكراو بۆ یارمەتیدانیان هەیە.

هودا سەجاد، سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، 107 ملیار دینار كورتهێنان لە بودجەی تۆڕی پاراستنی خێزاندا هەیە و ئەوەش زیان بە هەژاران دەگەیەنێت.

ڕوونیشیكردەوە، كورتهێنانەكە وادەكات حكومەت هەندێك ڕێوشوێن بگرێتەبەر كە زیان بە خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان دەگەیەنن و لە كۆتایی ئەمساڵدا كاریگەرییەكانیان لەسەر ئەو خێزانانە دەردەكەون.

سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی داوا لە حكومەت دەكات هەوڵی پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە بدات و ئەو پارانەی لە بودجەی دەستەكەوە گواستراونەتەوە بۆ دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بریتین لە 70 ملیار دینار، بگەڕێنێتەوە بۆ دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، یەك لەسەر چواری دانیشتووانی عێراق كە دەكاتە 10 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان دەگوزەرێنن.

بابەتی پێشتر

پاڵاوتنی مۆندیال.. بەڕازیل و ئۆرۆگوای یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی دواتر

ئەپڵ قەیرانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 13ی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەقیدێكی پۆلیس كوژرا

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، عەقیدێكی پۆلیس كوژرا. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوبژیوانیی نێوان دوو بنەماڵەی بەشەڕهاتوودا،…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.. هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنێت

سبەینێ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆدەبنەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی…
Total
0
Share