بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵ كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لە ڕووداوەكان لەسەر ڕێگای سلێمانی-چەمچەماڵ و نزیك وێستگەی كارەبای غازی چەمچەماڵ بووە و كەسێك برینداربووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕووداوی دووەم نزیك مۆنۆمێنتی ئەنفال بووە كە كەسێكی تەمەن 56 ساڵان گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكە برینداربووە.