دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە ڕاگیرا

كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانیان لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ شاندی ئەوروپا و ئەمریكا ڕاگرت.

محەمەد مەرەندی، ئەندامی شاندی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هەڵویستەكانی خۆی گۆڕیوە بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی لە ڤیەننا دراوە.

ئاماژەی بەوە كرد، فشاری دەرەكی بۆ ڕاگرتنی دانوستانەكان هەیە و كاردەكرێت دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجامی نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
Total
0
Share