ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی: لە 24 ی شوباتەوە بە ملیۆنان ئۆكرانيی بڕیاریاندا ڕووبەڕووی ڕوسیا ببنەوە

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، لە 24ی شوباتەوە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بڕیاریاندا ڕووبەڕووی سوپای ڕوسیا ببنەوە و دەڵێت، “ڕوسیا لە داگیركردنی ئۆكرانیا شكستدەهێنێت”.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 50 ڕۆژ بەسەر جەنگی ئۆكرانیادا پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “شانازی دەكەین لە 24ی شوباتەوە بە ملیۆنان هاوڵاتیی ئۆكرانیا بڕیاریاندا ڕووبەڕووی سوپای ڕوسیا ببنەوە”.

سەرۆكی ئۆكرانیا وتی، ” نەیاندەزانی ئۆكرانییەكان چەند ئازان و ئێمەش دەمانەوێت بژین”.

ئاشكرایكرد، سوپای ڕوسیا لە داگیركردنی ئۆكرانیا سەركەوتوو نەبووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل سوریای بۆردومان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share