(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییان بڕی.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی به‌نفیکای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی 21، 55، 65  له‌لایه‌ن ئیبراهیما کۆناتی و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی به‌نفیکاش له‌ خوله‌که‌کانی 32، 73، 82 له‌لایه‌ن گۆنکالۆ ڕامۆس، ڕۆمان یاریمچیۆک، داروین نونێزه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای “واندا میترۆپۆلیتانۆ” میوانداریی مانچسته‌ر سیتی کرد، یارییه‌که‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان له‌ یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی (1-0)، هه‌روه‌ها یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ (6-4) سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی پێشتر

گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و میونشن دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

تیژڕەویی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆی لە هەولێر لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share