بەرشلۆنە ڕووبەڕووی بەهێزترین پێکهاتەی هێرشبەری دەبێتەوە

یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن ئەمشەو سێشەممە، لە یاریگای کامپ نو لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕوودەبنەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە یادگارییەکی ناخۆشی لەگەڵ ڕکابەرە ئەڵمانییەکەیدا هەیە، دوایین یاریی نێوانیان بە ئەنجامی (8-2) لەبەرژەوەندی ئەڵمانییەکان کۆتاییهاتووە.

تاوەکو ئێستا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بایرن 11 جار بەرامبەر بەرشلۆنە یاریکردووە، حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە، لە کۆی پێنج یاری لە یاریگای کامپ نو ئەڵمانییەکان سێ بردنەوەیان تۆمارکردووە.

بزوێنەری تۆماری گۆڵ

بایرن میونشن لەم وەرزەدا و لەڕووی هێرشبەرییەوە یەکێکە لە بەهێزترین یانەکانی ئەوروپا و جیهان.

ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان لە خولی ئەڵمانیا 13 گۆڵ، لە جامی ئەڵمانیا 12 گۆڵ و لە جامی سوپەری ئەڵمانیا سێ گۆڵیان تۆمارکردووە، کۆی گشتی تۆماری گۆڵکردنیان 28 گۆڵە، بەنێوەندی 4.5 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.

ساتە ئاڵتونییەکانی بایرن

بەپێی داتاکان، بایرن میونشن لە تایمی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم وەرزەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، لە تایمی دووەمدا 18 گۆڵیان تۆمارکردووە.

ساتی ئاڵتونی لیڤاندۆڤیسکی و هاوەڵانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، خولەکەکانی نوێوان 46 بۆ 60 بوون، لەو نیوانەدا هەشت گۆڵ تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا لەبارەی پڕۆژەی سکادا-وە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئینزاگی: بەتایبەتی سەرنج دەخەینە سەر ڤینیسیۆز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share