(NBA) هیوستن بردنەوەی بەرامبەر دیترۆیت تۆمارکرد

تیمی هیوستن ڕۆکێتس لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بردنەوەی بەرامبەر تیمی دیترۆیت پیستۆنز تۆمارکرد.

لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا کادی کانینگهام، ئەستێڕەی تیمی هیوستن ڕۆکێتس بەتۆمارکردنی 21 خاڵ و حەوت ڕیباوند، هەروەها 11 ئەسیست پلەی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.

تیمی ڕۆکێتس لەم وەرزەدا و تاوەکو ئێستا لە پلەی 14 (پێش کۆتایی) گروپی خۆرئاوای خولی یانە پیشەگەرەکاندایە، لەکۆی 30 یاری، 10 بردنەوە، 20 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

نیویۆرک نیکس 107-114 بۆستن سێڵتیکس

ئۆرلاندۆ ماجیک 100-93 برۆکلین نێتس

گۆڵدن ستەیت واریەرز 100-119 تۆرینتۆ ڕاپتۆرز

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 103-104 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

کلیڤلاند کاڤالێرز 119-90 میڵواکی باکس

واشنتن ویزاردس 109-103 یوتا جاز

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نیشاندەدەن

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری دۆرتمۆند هەوڵەکانی ڕیاڵ بۆ هالاند ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share