پۆگبا و مانچستەر یونایتد کۆتاییانهاتووە

ڕاهێنەری تایبەتی پۆڵ پۆگبا ڕایگەیاندووە، یاریزانەکە هاوینی 2022 مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت.

گرێبەستی مانچستەر یونایتد و فەرەنسییە 28 ساڵەکە لە مانگی حوزەیرانی 2022 کۆتاییدێت، بەو هۆیەوە بووەتە جێی بایەخ و سەرنجی یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان.

ڕاهێنەرە تایبەتییەکەی پۆگبا کە بە “مادی کۆچ” ناودەبرێت، دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانی ناوبراو ئامانجی بەدەستهێنانی چەندین ناسناوە لە تەمەنی وەرزشییدا، بەتایبەت ناسناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

“مادی” لەبارەی داهاتووی ڕەشئەسمەرەکەی یونایتدەوە بە “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی پەیوەندی بە پۆگباوە هەبێت، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا چیتر بە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ناونابرێت و دەڕوات”.

هەروەها دەڵێت، “بە گونجاوی دەزانم پۆگبا بیر لە جێگەیەکی دیکە بکاتەوە، لەوانەیە مانچستەریش بیەوێت خۆی نوێ بکاتەوە، لۆژیکیترین بڕیار دەبێت ئەگەربێتو پەیوەندی نێوانیان بە ڕێککەوتن هەڵبوەشێننەوە”.

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 1-0 بۆلۆنیا

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: بەكتریای ڕیخۆڵە كاریگەری لەسەر كەسایەتیی مرۆڤ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share