ملیاران دۆلاری بەرپرسان لە وڵاتێكی دیكەش ئاشكرابوون

كاربەدەستێكی عێراق دەڵێت، “بەرپرسان زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان ئیمارات و لوبنان هەیە”.

بەرپرسێكی كاروباری بانك بە میدیای عێراقی وتووە، ئەو پارانەی كەسایەتییەكانی عێراق لە دوبەی و لوبنان دانراون زیاترن لە 10 ملیار دۆلار.

وتیشی، “زۆرینەی ئەو پارانە هی سیاسی و بەرپرسانی حكومەتن و بە ناوی هاوژین و منداڵەكانیانەوە لە بانكەكاندا دایانناون، جگە لەوەش چەندین كۆمپانیای بازرگانیی عێراقی و هاوڵاتییانی ئاسایی پارەیان لەو بانكانەدا هەن”.

بەپێی وتەی ئەو كاربەدەستە، بەشی زۆری ئەو پارانە كەڵەكەبووی گەندەڵی و مامەڵەكانی بەهەدەردانی سامانی گشتین كە لە عێراقدا كراون و پارەكانیان لە دەرەوەی وڵات وەرگیراون، بەدرێژایی ماوەكانی ڕابردووش لوبنان و دوبەی شوێنی گونجاو بوون بۆ دانانی ئەو پارانە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری ڕایگەیاندبوو، ئەو پارانەی بەرپرسانی عێراق كە لە لوبنان دانرابوون ناگەڕێنەوە بۆ خاوەنەكانیان، هۆكاری ئەو لێدوانەش مایەپووچبوونەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لوبنان بوو كە پارەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراقیشی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر شەڕە تەقە ڕوویدا

بابەتی دواتر

بایرن میونشن بۆ میدیاکان: بۆ ئێمە شێتین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share