عێراق.. ئاسانكاری بۆ دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ژنان و زیندانیكراوان دەكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری داد و ژمارەیەك بەرپرسی كابینەكەی تاوتوێی بڕیاری دەركردنی لێخۆشبوونی تایبەت بۆ بەشێك لە زیندانیكراوانی نەوجەوانان و ژنان دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد، کە وەزیری داد و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە تیایدا ئامادەبوون، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی زیندانییەکان و ئاسانكاری بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە زیندانیکراوان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە ڕێکاری بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ دەرچوونی لێخۆشبونی تایبەت بۆ ژمارەیەک زیندانیکراوان لە چینی نەوجەوانان و ژنان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كازمی پشتیوانی خۆی بۆچاكسازیكردن لە دۆخی گرتووخانەكان و هەروەها بەرنامەی چاكسازیكردن لە كردار و بیركردنەوەی زیندانیكراوان دووپاتكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
Total
0
Share