ئاژانسەکانی تەندروستیی ئەوروپا بەفەرمی بەرهەمەکانی کیندەر بەهۆکاری سالمۆنێلا تۆمەتباردەکەن

دوو ئاژانسی ئەورپی بۆ چاودێریی تەندروستی ڕایانگەیاندووە ، 150 کەس لە نۆ وڵاتی ئەوروپی تووشی بەکتریای سالمۆنێلا بوون، تۆمەتەکانیش ڕووبەڕووی ناوەندی بەلجیکای بەرهەمەکانی کیندەر دەکرێت، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا داخرا.

ئاژانسی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی خۆراک و ناوەندی ئەوروپی بۆ چاودێری و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، “لە 8ی نیساندا 150 حاڵەتی دڵنیاکراوەی سالمۆنێلا تۆمارکراون”.

هەردوو ئاژانسەکە، بەرهەمەکانی کیندەری کۆمپانیای فێرێرۆ تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، “بنەڕەتی پەتای سالمۆنێلایە”، بەبێئەوەی ئاژانسەکان ناوی گەورە کۆمپانیاکانی هەمان بەرهەم لە ئیتالیا تۆمەتبار بکەن.

ئاماژەیان بەوەکردووە، تووشبووەکان زۆرینەیان منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵن، ناوی نۆ وڵاتیان ئاشکراکردووە کە ئەو ژمارە تووشبووەی تێدا تۆمارکراوە ئەوانیش، ئەڵمانیا، بەلجیکا، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئێرلەندا، لۆکسمبۆرگ، نەرویج، هۆڵەندا و سویدن.

لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایانی ئەوروپی جەخت لە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە دیاریکردنی سەرچاوەی بنەڕەتیی تووشبوونی ئەو ژمارەیە بە سالمۆنێلا دەکەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە دادگای بەلجیکا دۆسیەی دژی ناوەندی سەرەکی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کیندەر لە وڵاتەکەی کردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتباریکرد بەوەی لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا شەفاف نەبووە لەوبارەیەوە.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کیندەر تۆمەتبار کرا بەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلایە، لەناو ئەو وڵاتانەشدا بەریتانیا یەکەم وڵاتبوو ئەوەی ڕاگەیاند، ژمارەیەکیش لە وڵاتانی ئەوروپی بەرهەمەکانی هێلکەی کیندەریان کشاندەوە لە بازاڕەکانیان.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعشی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بڕیاری دەستگیركردن بۆ مەرجەعێكی شیعە دەركرا و دەیان لایەنگری دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share