توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان خەوتن و خەمۆكی ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات بەدەستهێنانی كەمتر لە پێنج كاتژمێر خەوتنی شەوانە مەترسیی تووشبوون بە خەمۆكی زیاددەكات.

بۆ چەند دەیەیەك، توێژەران ئاستەنگەكانی خەوتنیان تاوتوێكرد وەك یەكێك لە هۆكارە لاوەكییەكانی لاوازیی تەندروستیی ژیریی.

بەڵام شیكارییەك بۆ دۆخی حەوت هەزار بەشداربوو، لەئێستادا زانایانی هانداوە بۆ وتنی ئەوەی، خەوتنی خراپ ئەگەری هەیە “پێش نیشانەكانی خەمۆكی بێت”.

شارەزایانی زانكۆی كۆلیدج لەندەن دەڵێن، ئەو كەسانەی شەوانە كەمتر لە پێنج كاتژمێر دەخەون زیاتر رووبەڕووی گرفت دەبنەوە.

ئۆدیسا هامیلتۆن-ی ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەكە دەڵێت، “بە بەكارهێنانی قابیلیەتی بۆماوەیی نەخۆشییەكە، بریارماندا بەوەی خەوی خراپ ئەگەری هەیە پێش نیشانەكانی خەمۆكی دەربكەوێت، نەك بەپێچەوانەوە”.

توێژەران داتای بۆماوەیی و تەندروستیی حەوت هەزار و 146 كەسیان لە شەستەكانی تەمەنیاندا بەكارهێنا.

شیكارییەكە پشتدەبەستێت بە تایبەتمەندییە بۆماوەییەكانی كەسەكان، لەبری ماوەی خەوتنی شەوانەیان.

بە درێژایی ساڵانی كەمی رابردوو، ئەكادیمییە تایبەتمەندەكان بە خەوتن باسیان لەوە دەكرد كە كەموكوڕیی لە ترشی ناوەكیدا پەیوەندیدارە بە بڕی خەوتنی كەسەكان.

ئەنجامەكان دەریخست كە ئەو كەسانەی ئامادەیی بۆماوەییان هەیە بۆ خەوتنی كەمتر لە پێنج كاتژمێر، زیاتر بە رێژەی 2.5 جار لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە نیشانەكانی خەمۆكیدان لە ماوەی چوار تا 12 ساڵی داهاتوودا.

لەكاتێكدا پێگەیشتووان پێویستیان بە حەوت تا 9 كاتژمێر خەوتن هەیە، رێنوێنی دەكرێت بە خەوتنی منداڵان لەنێوان 9 بۆ 13 كاتژمێر لە رۆژێكدا.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری Nature Translational Psychiatry بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی یەکێکی دیکە لە منداڵە ونبووەکانی قەزای خەبات دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستا و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share