كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەیان لە چێڵسی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەكانی كرد و پێشیوایە گەیشتنیان بە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ بە شایستەیی بووە.

ئەنچیلۆتی جەختی كردەوە كە ئێستا ئەوان ڕكابەرێكی سەختن بۆ بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنز لیگ و پیرۆزبایشی لە ڤیاریاڵ كرد كە بەسەر پشتی بایرن میونشندا پەڕێوەتەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی:

– وزەیەكی زۆرمان هەبوو لە كۆتایی یارییەكەدا و گۆڕانكاریەكانیش كاریگەری ئیجابیان دروستكرد

– یاریی نەكردنی میلیتاو هەندێ كێشەی بۆ دروستكردین لە هێڵی بەرگریدا

– سەلماندمان كە دەتوانین ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین

– كەس پێشبینی نەدەكرد دوو یانەی ئیسپانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لەوانەیە سێیەمیش بگات

– بنزیمە و ڤینیسیۆس یارییەكی باشیان كرد

– كارڤاخالیش لە دڵی بەرگریدا باش دەركەوت

– هەركاتێك ئاسەنگی زیاترمان توشبێت زیاتر دڵخۆش دەبم

– جادوی یاریگای سانتیاگۆ و هاندەران هاوكارمان بوون

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت گەیشتە 104 دۆلار

بابەتی دواتر

گەورەترین گۆڕستانی جیهان لە عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەتلەتیکۆمەدرید دیپاى دەوێت

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى جواو فلێکس دەیەوێت دیپاى هێرشبەری بەرشلۆنە بکڕێت. دیپاى لەدواى چوونی لیڤاندۆڤسکییەوە بۆ یانەى…
زیاتر ببینە

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆ ناكڕێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابكات. ساڵح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن ئاشكرایكرد،…
Total
0
Share