پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ جێبەجێدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و قائیمقامیەتی قەزاكە دەڵێت، “خەونە گەورەكەی چەمچەماڵ بەدیهات”.

دوای ساڵانێك چاوەڕوانی، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بودجەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ خەرجبكات.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی بڕیارەكەوە دەركردووە و دەڵێت، “خەونە گەورەكەی چەمچەماڵ بەدیهات”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەم بڕیارە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دێت کە تا ئێستا 77 نووسراو بۆ ئەو مەبەستە کراون”.

بابەتی پێشتر

میلان لەگەڵ بکوژەکەی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە

بابەتی دواتر

عێراق وەڵامی تۆمەتێكی بەریتانیا دەداتەوە.. لەبارەی ناردنی چەكەوەیە بۆ ڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share