دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەست بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە گیرا و 10 تۆمەتباریش دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد، لەچالاکییەکەدا لە رۆژی 2/6/2024 بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی (چیمەن)ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە.

باس لەوەشکراوە، 17 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی…
Total
0
Share