فراكسیۆنی یەكێتی: پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرینەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرێتەوە و سازشی لەسەر ناكەن و دەڵێت “هەڵبژاردن كراوە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە بووە و سەرۆكی حكومەت بۆ شیعە و سەرۆك كۆمار بۆ كورد و یەكێتی دەبێت.”

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەقامی عێراقیی لەگەڵ ئەوەن پۆستی سەرۆك كۆمار هەر بۆ یەكێتی بێت و ئەو بابەتە یەكلابووەتەوە ئێمە سازشی لەسەر ناكەین.

ئاماژەی بەوەكرد، “یەكێتیی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و قورسایی خۆی هەیە و بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر و سوننەكان لەگەڵ ئەوەن بەرهەم ساڵح، كاندیدەكەی یەكێتیی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێتەوە و ڕێز لە ڕێككەوتنەكەیان دەگرن ئەگەر نا ئامادەن دەنگ بە كاندیدەكەی یەكێتی بدەن”.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی باسی لەوە كرد، ” لایەنە عێراقییەكان دڵنیان یەكێتیی مامەڵەی تەندروست لە پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات”.

غەریب ئەحمەد پێیوایە، هەڵبژاردن كراوە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە یەكلابووەتەوە و سەرۆكی حكومەت بۆ شیعەیە و سەرۆك كۆمار بۆ كورد و یەكێتی دەبێت.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت” پارتی ڕێككەوتنی لەگەڵ سەدر و سوننەكان كرد و ناو ماڵی كوردی تێكدا و تاكڕەوانە هەنگاوی ناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
Total
0
Share