عێراق وەڵامی تۆمەتێكی بەریتانیا دەداتەوە.. لەبارەی ناردنی چەكەوەیە بۆ ڕوسیا

چەند سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەتی عێراقی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانیان ڕەتکردەوە، کە لەبارەی “بەقاچاخناردنی چەک بۆ ڕوسیا” بوو لە عێراقەوە.

ئەمڕۆ دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق لەبارەی ڕاپۆرتێکی گاردیانەوە هاتەدەنگ، کە تێیدا ڕۆژنامە بەریتانییەکە باس لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ڕوسیا دەکات، لەڕێی عێراقەوە.

عەلائەدین ئەلقەیسی گوتەبێژی دەستەکە ڕایگەیاند، “قسەوباس لەبارەی ئاودیوکردنی چەک و تەقەمەنییەوە دوورە لە ڕاستییەوە”.

هەروەها چەند سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەتی عێراقی ڕایانگەیاندووە، “چۆن چەک بۆ ڕوسیا بنێرین، لەکاتێکدا ئێمە چەندین دەیەیە لەوێوە هاوردەدەکەین”.

سەرچاوەکان ڕوونیشیانکردووەتەوە، “ڕەنگە لایەنێک چەکی لە عێراقەوە ناردبێتە وڵاتانێکی دراوسێ، بەڵام هیچ جووڵەیەکی پلانبۆدانراو لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە لەئارادا نییە و تەنانەت کۆمەڵانی لادەر لە یاساش کاری وایان نەکردووە، بۆیە سنوورەکان پارێزراون”.

پێشتر ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو، ڕوسیا کاروانی چەک و تەقەمەنی بۆ دێت تاکو لە جەنگی ئۆکرانیادا بەکاریبهێنێت، سەرچاوەی ئەم کاروانانەش لە عێراقەوەن و بە هاوکاریی چەند تۆڕێکی قاچاخی سەر بە ئێران ئاودیودەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و…
زیاتر ببینە

کەشناسیی عێراق لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت. دەستەی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share