تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی نوێ سەبارەت بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەخاتەڕوو

لیژنەی شارەزایان تایبەت بە سیاسەتی ڤاکسینەکان سەربە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، یەک ژەمی ڤاکسینی دژە گرێی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەتوانێت بەرگریی لەو کەسانەدا دروستبکات کە تەمەنیان لەخوار 21 ساڵەوەیە.

بەپێی دوایین توێژینەوەی لیژنەکە ئامۆژگاریی وەرگرتنی تەنها یەک ژەم لە ڤاکسینەکە لە منداڵانی تەمەن 9 بۆ 14 ساڵدا و کەسانی 15 بۆ 20 ساڵ دەکات، لەکاتێکدا پێشتر ڕێنماییەکان بەوجۆرەبوون کە هەردوو ژەمەکە وەربگرن.

دکتۆر ئەلیخاندرۆ گراڤیۆتۆ سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، “ڕێنماییە تازەکان ئاسانکاریش دەکات بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەلایەن ژمارەیەکی زیاتری ژنان و کچانەوە”، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت خۆپارێزیی زۆر ورد پشتگوێبخرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەرنامەی ڤاکسینکردنی نیشتمانی دەتوانێت لەحاڵەتی بەپێویست زانینی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسینەکە ئامۆژگارییەکان پشتگوێبخات و هەردوو ژەمی ڤاکسینەکە بدات بە وەرگر.

ئامۆژگاری ئەوانەش دەکات، کە کێشەی سیستمی بەرگرییان هەیە بەتایبەت ئەوانەی تووشی نەخۆشیی کەمیی بەرگری “ئایدز” بوون، هەردوو ژەمی ڤاکسینەکە وەرگرن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات ئەو ژنانەی تەمەنیان لەسەروو 20 ساڵەوەیە هەردوو ژەمی ڤاکسینەکە وەربگرن بەمەرجێک شەش مانگ لەنێوان هەر ژەمێکدا بێت.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، “باوەڕمان وایە دەکرێت بەسەر شێرپەنجەی ملی منداڵداندا زاڵببین”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەشداریكردن لە بۆنەی نەورۆز 6 كەس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران

بابەتی دواتر

پاریس چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێزارەکەی چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share