لە هەرێم ڕێژەی مردن بەكۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكرد

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 592 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و سێ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لەكۆی نۆ هەزار و 440 پشكنین، 592 توشبووی دیكە تۆماركراوە، 645 توشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و سێ كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 169 هەزار و 454 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 155 هەزار و 714 توشبوویان چاكبونەتەوە و چوار هەزار و 269 كەسیشیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share