ئەو خواردنەوانەی سوود بە گەدە دەگەیەنن چین؟

خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە سوود بە گەدە دەگەیەنن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی پەیوەستن بە نەخۆشیەکانی گەدە، وەک سکچوون، ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی دەیلی مێدیکەڵ ئینفۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، “چەندین خواردنەوە هەیە کە سوود بە گەدە دەگەیەنێت بەتایبەتی ئاو، چونکە لەش پێویستی بە خواردنی بڕێکی گونجاو لە ئاو هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارەکانی کۆئەندامی هەرس و هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان لە خۆراک و خواردنەوەکان”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ”هەریەکە لە چای سەوز، ڕەش و زەنجەفیل ژمارەیەکی بێ سنوور سوودی تێدایە و بەشوێوەیەکی زۆر باش کێشەکانی گەدە کەمدەکاتەوە، هەروەها بەپێی چەند توێژینەوەیەک چای سەوز توانای هەیە کە چارەسەری برینی گەدە بکات”.

یەکێکی دیکە لەو خواردنەوانەی کە زۆر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە، بەتایبەت ئازاری گەدە، شەربەتی نەعنایە، چونکە ئەو خواردنەوەیە توانای ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی ئازاری گەدەی هەیە.

توێژینەوەکە دەشڵێت، چای ڕەشکە یەکێکیترە لەو خواردنەوانەی کە تایبەتمەندی دژە بەکتریای تێدایە و سەلمێنراوە کاریگەرە لە کەمکردنەوەی سکچوون، هەروەها خواردنەوەی ئەم چایە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پەیوەست بە سوڕی مانگانە و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە و چارەسەرکردنی ئازاری گەدە و قەبزی و غازات.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەموومانە

بابەتی دواتر

زیانەکانی زۆر خواردنی هەنار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share