نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران کە لەناو کەلوپەل و دیاریی ئایینیدا شاردرابووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نە‌هێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد، لەناو هەشت کارتۆن کەلوپەل و دیاریی ئایینیدا دەستیان بەسەر برێک ماددەی کریستاڵدا گرتووە کە بەشێوازێکی زۆر تۆکمە ماددەی کریستاڵی تواوەیان تێدا هەڵگیرابوو.

لەکاتی دەستگرتن بەسەر ئەو ماددەیەدا کەسێک بەناوی ( أ ـ ح ـ ا) دەستگیرکراوە کە ویستوویەتی بەوشێوەیە ماددەی کریستاڵ ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکات.

بابەتی پێشتر

nokia‏ بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە بایکۆتی ڕوسیا دەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی بەشداریكردن لە بۆنەی نەورۆز 6 كەس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share