یاریزانێك واز لە تۆپی پێ دەهێنێت و ڕوو لە چاندنی حەشیش دەكات

مارك بریشیانۆ یاریزانی نێودەوڵەتیی بە ڕەگەز ئوسترالی، بڕیاریدا لە تۆپی پێ دووربكەوێتەوە و ڕوو لە چاندنی مەریوانە و حەشیش بكات.

یاریزانە ئوسترالییەكە دوای كاروانێكی پرۆفێشناڵانەی نێودەوڵەتی لە بواری تۆپی پێدا، وازی لەو بوارە وەرزشییە هێناوە و ئێستا سەرگەرمی كاركردنە لە بواری چاندنی مەریوانە و حەشیشدا.

بریشیانۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیای ئوسترالیا ڕایگەیاندووە، ئامانجی لە چاندنی ئەو دوو ڕووەكە بۆ بواری پزیشكییە نەك وەك دوو ماددەی هۆشبەر و دەڵێت، “هەموو كاتەكانم تەرخاندەكەم بۆ دروستكردنی مەریوانەی پزیشكی لەپێناو یارمەتیدانی خەڵك و دروستكردنی دەرماندا”.

مارك بریشیانۆ بەشداریی 84 یاریی نێودەوڵەتی كردووە و ماوەی نۆ وەرز لەگەڵ یانە و تیپەكانی ئیتاڵیا، سعودیە و قەتەڕدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى “گرامى”ی دواخست

له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه،‌ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى ‏دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش…
Total
0
Share