گواردیۆلا ڕازی بوو بە یەكسان بوونیان بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ و وتی ناتوانم لەوە زیاتر داوا لە یاریزانەكانم بكەم.
لە هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.
هێشتا لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەراین و ئەوەش هاوكارە بۆ ئەوەی نزیكتر بین لە ناسناوی خولەكە.
وتیشی: “ژمارەیەكی زۆر هەلمان بۆ دروستبوو بەڵام نەمانتوانی گۆڵ بكەین، بەرگرییەكی باشمان كرد و هەلی گۆڵی زۆریشمان دروستكرد.”
گواردیۆلا جەختی كردەوە لەوەی هەست بە پەشیمانی ناكات و دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی لەویارییەدا.