لێدوانی كلۆپ پاش یەكسان بونی لیڤەرپوڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی

یۆرگن كلۆپ سەرسامە بەو ئاستەی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ لە یارییەكەی نێوانیان لەخولی ئینگلتەرا پێشكەشیان كردووە.

لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ نەیتوانی لە مانچستەر سیتی بباتەوە و هەردوكیان بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.

كلۆپ ڕایگەیاند: “دەتوانین یارییەكە وەك ڕكابەری یاریی بۆكسێن بشوبهێنین، ئەگەر تەركیز لەدەست بدەیت یارییەكە دەدۆڕێنیت.”

ڕاهێنەرەكەی لیڤەرپوڵ دانی بەوەدا نا كە هەردولا یارییەكی باشیان ئەنجامداوە و دەشیانتوانی باشتر بن بەڵام سیتی نەیهێشتووە پانتایی دروست ببێت.

كلۆپ پێیوایە یەكسان بونەكە بۆ هەردولا باش بووە و حەوت یاریی داهاتوو دەبێتە پێوەر بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share