ئیمانیۆل ماكرۆن: فەرەنسا بە بەهێزی دەمێنێتەوە

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەڕەنسا، ئیمانیۆل ماكرۆن وتارێكی پێشكەشكرد و دەڵێت، ” فەرەنسا بە بەهێزی دەمێنێتەوە و بەسەر هەموو كێشەكاندا سەردەكەوین “.

ئیمانیۆل ماكرۆن، لە وتارێكیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئێستا ساتێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ فەرەنسییەكان و نابێت وەك ڕابردووبێت.

ئاماژەی بەوە كرد فەرەنسا ڕووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان دەبێتەوە و وتی، ” تاكە پرۆژەم ئەوەیە پاڵپشتی كرێكاران بكەم و داهاتی تاك بەرزبكەمەوە “.

ئیمانیۆل ماكرۆن دڵنیایی بە گەلی فەرەنسا دا وتی، “دەمانەوێت فەرەنسا لە هەموو بوارەكاندا بە بەهێزی بمێنێتەوە و كار بۆ زیاتر بوژاندنەوەی ئابوریی وڵات دەكەین”.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسادا ئیمانوێل ماكرۆن 28.8%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە و مارین لۆپێن 24.2%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە و هەردووكیان چوونە قۆناغی دووەم.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەبارەی قەیرانی غاز كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share