سبەینێ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

لە دوای شکستی ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیاردان لە دۆخی فەلەستین، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی کەرتی غەززە لەسەر داوای نوێنەرانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمەڵەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

هەرچەندە بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتی پابەندکەر نین، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت رەشنووسێک لەبارەیەوە ئامادەبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: رێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ واشنتن دەستپێکێکی باشە، بەڵام هێشتا رێگەیەکی دوورودرێژ ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لە…
Total
0
Share