پۆلیسی ناشڤیڵ: تەقینەوەكە ڕێكەوت نەبووە و پێدەچێت بە بۆمب ئەنجامدرابێت

ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم، تەقینەوەیەك لە ناوەندی شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

تەقینەوەكە ئۆتۆمبیلێكی كردە ئامانج و لە نوێترین لێدوانی فەرمیدا، پۆلیسی ناشڤیل ڕایگەیاند، “تەقینەوەكە ڕێكەوت نەبووە و پێدەچێت لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرابێت.”

ئاشكراشیكرد كە تا ئێستا سێ برینداری تەقینەوەكە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چەند باڵەخانەیەک لە نزیك شوێنی ڕوداوەكە زیانیان پێگەیشتووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبیل سووتاون.

بە گوێرەی لێدوانی پۆلیسی ناشڤیڵ، پێشتر زانیارییان پێگەیشتووە کە ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی لە ناوچەكەدا هەیە، كاتێك لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێكردووە، تەقینەوەکە ڕوویداوە. جەختیشدەكاتەوە كە “لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی نهێنییەكانی پشت ڕوداوەكە و چۆنێتیی ئەنجامدانی تەقینەوەكە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share