ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەبارەی قەیرانی غاز كۆدەبێتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە قەیرانی غاز لە پارێزگای دهۆك سەریهەڵداوە و نرخی یەك بوتڵی غاز گەیشتووەتە 15 هەزار دینار و سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەسەر ئەو قەیرانە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات.

عەبدول سەمەد تێلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان كۆببێتەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی غاز لە پارێزگاكە.

ئاماژەی بەوە كرد، ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە بۆ پارێزگاكە دابیندەكرێت پێداویستییەكانی هاوڵاتیان پڕناكاتەوە و دهۆك ڕۆژانە پێویستی بە 200 تۆن غازهەیە، بەڵام لە ئێستادا ڕۆژانە 140 تۆن غازی بۆ دابیندەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share