بايدن كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكای لە ئەفغانستان درێژنەكردەوە

جۆ بایدن بڕیاریدا تا 31ی ئاب كۆتایی بە پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان بێنێت و ماوەكە درێژنەكاتەوە.

میدیاكانی ئەمریكا لەزاری سەرچاوە باڵاكانی وڵاتەكەوە بڵاویانكردەوە، دوای كۆبوونەوەی وڵاتانی G7 لەبارەی ئەفغانستانەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری تایبەت بە بەردەوامبوون لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان دەركردووە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێشنیازیان بۆ بایدن كردووە ماوەی كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان بۆ دوای 31ی ئاب درێژنەكاتەوە، بۆیە بەوتەی بەرپرسانی كۆشكی سپی، سەرۆك كاری بە پێشنیازەكەی پێنتاگۆن كردووە.

بەڵام بۆ حاڵەتی لەناكاو و ئەگەری درێژكردنەوەی ئەو ماوەیە، بایدن داوای ئامادەكردنی پلانی كردووە.

پێشتر بزوتنەوەی تاڵیبان زیاتر لە جارێك دووپاتیكردبووەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوونی ئەمریكا بە ڕیككەوتنی نێوانیان و كشانەوەی هێزەكانیان تا كۆتایی مانگی ئاب.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share