ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا

ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا بڵاوكرایەوە، ماكرۆن و لۆپێن زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا و چوونە قۆناغی دووەم.

ئەمڕۆ یەكشەممە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا دەستیپێكرد و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕوویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد، ئێوارەی ئەمرۆ كۆتایی بەپرۆسەی دەنگدان هات.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسادا ئیمانوێل ماكرۆن 28.8%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە و مارین لۆپێن 24.2%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە و چوونە قۆناغی دووەم و ژۆن مێلونشۆن 20.10%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنەكەدا 12 كاندید كێبڕكێیان دەركرد و لە كۆی 67 ملیۆن هاوڵاتیی نیشتەجێی فەرەنسا 48 ملیۆن و 700 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی خانەنشینانەوە جێبەجێدەكات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەبارەی قەیرانی غاز كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share