سەدان كۆچبەر لە فەرەنسا داوادەكەن بە ناكامڵ ئەژماربكرێن

سەدان كەس لە كۆچبەران لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ رۆژی چوارەمە خێوەتیان هەڵداوە و داوای دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ئەژماركردن وەك منداڵی خوار تەمەنی یاسایی (ناكامڵ- قاصرین) دەكەن.

بە چەند هەنگاوێك دوور لە مۆزەخانەی بەناوبانگی لۆڤەر نزیكەی 350 كۆچبەر خێوەتەكانیان هەڵداوە، ئەوان بەمدواییە گەیشتوونەتە سەر خاكی فەرەنسا و سەرجەمیان داوای پێداچوونەوەیان خستووەتە بەردەم دادوەر بۆ دانپێدانیان بەوەی تەمەنی 18 ساڵییان تەواونەكردووە.

بەڵام ئیدارەی كۆچبەران لە فەرەنسا ئەو داواكارییەیانی جێبەجێ نەكردووە “بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی” كە داواكە بسەلمێنێت، ئەمەش لەمیانەی ئەو چاوپێكەوتنانەی لەگەڵیاندا ئەنجامدراوە.

زۆرینەی ئەو كۆچبەرانە لە كینیا، كۆتدیڤوار، سەنیگال، لیبیا، كامیرۆن و هەندێكشیان لە ئەفغانستانەوە روویان لەو وڵاتە كردووە. رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان داوادەكەن لە سێ هۆڵی تایبەت بە یارییە وەرزشییەكاندا جێگایان بۆ بكرێتەوە، كە دووانیان لە دەوروبەر و یەكێكشیان لە پاریس-ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی…
Total
0
Share