ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌رکرد.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا و له یاریگای گرباڤیکا ستادیۆن هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه و هێرزۆگۆڤینا میوانداری ئیتاڵیای کرد.
ئیتاڵییه‌کان له سه‌ره‌تاوه کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و توانیان باڵاده‌ستی نیشانبده‌ن، له خوله‌کی 22 ئه‌ندریا بیلۆتی گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد، له تایمی دووه‌میشدا (خوله‌کی 68) دۆمینیکۆ بێراردی گۆڵی دووه‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یارییه‌که‌ی تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، سکوادرا ئازۆرا ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده 12 و لوتکه‌ی گروپی یه‌که‌م و بلیتی قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی مسۆگه‌رکرد.
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا له ستاد ڕۆی پودوان میوانداری دانیمارکی کرد و به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو یارییه‌که‌ی لێبرده‌وه.
گۆڵه‌کانی به‌لجیکا له خوله‌که‌کانی سێ و 56 و 69 و 88 له‌لایه‌ن یوری تیلیمانس و ڕۆمیلۆ لوکاکۆ (دوو گۆڵ)، کیڤن دی برۆینه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی دانیمارکیش له خوله‌که‌کانی 17 و 86 له‌لایه‌ن جوناس ویند و (ناسڕ شادلی به‌هه‌ڵه) تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا به کۆکردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌دا به‌رده‌وامبوو (پێشتر بلیتی قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی بڕیبوو).
جگه له به‌لجیکا و ئیتاڵیا و له کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه، هه‌ڵبژارده‌کانی نه‌مسا، چیک، هه‌نگاریا، وێڵز، سلۆڤینیا پێگه‌ی خۆیان له پله‌ی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان یه‌کلاییکرده‌وه.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:
ئه‌لبانیا 3-2 بیلاڕووسیا
کازاخستان 1-2 لیتوانیا
ئه‌رمینیا 1-0 مه‌قدۆنیای باکوور
جۆرجیا 0-0 ئیستۆنیا
بۆسنه 0-2 ئیتاڵیا
پۆڵه‌ندا 1-2 هۆڵه‌ندا
به‌لجیکا 4-2 دانیمارک
ئینگلته‌را 4-0 ئایسله‌ندا
نه‌مسا 1-1 نه‌رویج
ئێرله‌ندای باکوور 1-1 ڕۆمانیا
چیک 2-0 سلۆڤاکیا
ئیسرائیل 1-0 سکۆتله‌ندا
هه‌نگاریا 2-0 تورکیا
سڕبیا 5-0 ڕووسیا
ئێرله‌ندا 0-0 بولگاریا
وێڵز 3-1 فنله‌ندا
کۆسۆڤۆ 1-0 مۆڵدۆڤا
یۆنان 0-0 سلۆڤینیا