(ڤیدیۆ) یونایتد چوارینەی بەرامبەر لیدز تۆمارکرد و لە پلەی چوارەمدا جێگیربوو

یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد، یارییەکە بە بردنەوەی یسوورپۆشەکان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە “ئایلاند ڕۆد” بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد، یارییەکەش بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (2-4) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێد دێڤڵز لە خولەکەکانی 34، 45، 70، 89 لەلایەن هاری ماگوایەر، برونۆ فێرناندێز، فرێد، ئانتۆنی ئیلانگاوە تۆمارکران، گۆڵەکانی لیدز لە خولەکەکانی 53، 54 لەلایەن ڕۆدریگۆ و ڕافینهاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، لەبەرامبەردا لیدز یونایتد بە 23 خاڵەوە لە پلەی 15ی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك مەترسییەكانی سەر مێشكی ئاسمانگەڕەكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

له‌ به‌غداد نرخى 100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار دینار دابه‌زی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share