توتۆ سپۆرت: ئەوەی بەسەر بارسا و یوڤێ هاتووە سیاسییە

ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئیتاڵیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوەی لە ئێستادا بەسەر یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس هاتووە، تۆڵەسەندنەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپایە و بابەتەکە بە سیاسی کراوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت” لێدوانێکی ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی (یوێفا)ی بڵاوکردووەتەوە، بە ڕۆژنامەی “ئێکیپا”ی سلۆڤینی دەڵێت، “ئەو سێ یانەیەی سوپەر لیگیان سازدەکرد و خۆیان بە فریادڕەسی تۆپی پێ دەزانی، یەکێکیان بەهۆی گەندەڵیی داراییەوە سزادراوە، یەکێکی دیکەشیان تێوەگلاوە لە دۆسیەی بەرتیلدان بە ناوبژیوانان، با بزانین سێیەمیان چی کردووە؟”

سەرچاوەکە لەسەر ڕۆشنایی ئەم لێدوانە، نووسیویەتی، چیفرین چێژ لە ئابڕووچوونی سێ یانەکەی سوپەرلیگ وەردەگرێت، بابەتەکە بە سیاسی کراوە و (یوێفا) هۆکاری تێکدانی دۆخی ئەو دوو یانەیەیە، دیاریش نییە بەرامبەر یانەی سێیەم کە ڕیاڵ مەدریدە چی ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

کۆمەك بۆ مێسی.. بەرشلۆنە بەدوای سپۆنسەردا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: لە هەر شەش کەسێک یەکێکیان نەزۆکن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی هاوکێشەی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

پەیوەندیکردنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنەوە بەهەر یانەیەکی دیکەوە، گۆڕانکاری لە هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزاناندا دروستدەکات. مارسێلۆ بێکلەر، ڕۆژنامەنوسی ناوداری…
Total
0
Share