دۆزینەوەی ڕوفاتی 147 سەربازی عێراق کە لە شەڕی عێراق _ ئێران کوژراون

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕوفاتی 147 سەربازی وڵاتەکەی دۆزیوەتەوە کە لە شەڕی نێوان عێراق ئێران لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، ئەمشەو 18ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە “هێزەکانمان لە هەڵمەتێکی گەڕانی هاوبەشدا ڕوفاتی  147 سەربازی عێراقییان دۆزیووەتەوە کە لە شەڕی نێوان عێراق  _ئێراندا کوژراون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە ناسنامەکانیان، لەلایەن فەرمانگەی دادپزیشکی لە بەغدا پشکنینی (DNA) بۆ ڕوفاتەکان دەکرێت.

ئەفسەرێک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین لە کاتی جیا جیادا ڕوفاتی 147 سەرباز لە پارێزگاکانی باشوری عێراق دۆزرانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەغدا و تاران لە ساڵی 2011دا بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی دۆسیەی بەدیلگیراوانی نێوان هەردوو وڵاتیان داخست و دۆسیەی شوێنبزربووەکانیان بە کراوەیی هێشتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل یەکەم ڤیدیۆی بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سوریای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share