سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: دەروازە سنوورییەكانی هەرێم هیچ چاودێرییەكیان بەسەرەوە نیە

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند، له بازاڕەكانی ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان نرخی مادده‌ خۆراكییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه ‌و دەشڵێت، “ده‌روازه‌ سنووریيه‌كانی هه‌رێم هیچ چاودێرییه‌كیان به‌سه‌ره‌وه‌ نیه”‌.

توركی جه‌دعان مهەید، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “له‌ پارێزگاكانی عێراق و هەرێم نرخی خوارده‌مه‌نی و سه‌وزه ‌و میوه‌ ‌ 15% تا 20% به‌رزبووه‌ته‌وه”.

پێشیوایە، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئەو ڕێوشوێنە توندانە دەگەڕێتەوە كە له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر.

بۆیە، ئەو سەركردەیەی دەوڵەتی یاسا داوا دەكات ده‌ستبه‌جێ ڕێگه ‌بدرێت به‌ هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌ خۆراكییه‌ پێویسته‌كان بۆئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروستبێت و نرخه‌كان دابه‌زن.

لەبارەی دەروازە سنوورییەكانیشەوە، جەدعان دەڵێت، “ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاودێرییه‌كیان به‌سه‌روە نییه‌ و پێویستە حكومەتی ناوەندی فشارەكانی زیاتر بكات لەسەر هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

کالیه‌ری 1-2یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مه‌درید 2-0 خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share