كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی لیڤانی

سبەی كاتژمێر 10:00ی شەو ، یانەی بەرشلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی.

بەرشلۆنە ئێستا لەپلەی سێیەمدایە بەڵام دوو یاریی كەمتری لە چاو ئیشبیلیە كردووە كە ئەو پلەی دووەمی گرتووە.

لیڤانتی-ش لەپلەی نۆزدەیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

پێش یارییەكە چاڤی بەم جۆرە دوا:

– ڕكابەرەكەمان قورسە ، بەڵام ئێمە بۆ سێ خاڵی یارییەكە بەشداری دەكەین.

– پیكێ پێكانی هەیە ، جوهدێكی زۆری كردوە لە دوو مانگی ڕابردوودا، لە یاریی رابردوو دامنیشاند بۆ ئەوەی فشاری لەسەر كەم بێتەوە، پێكانەكەی قورس نییە لە یاریی لیڤانتی بێ بەش دەبێت، هەوڵ دەدەین بۆ یاریی پێنج شەممە چارەسەری بكەین.

– ئیدارەی یانەكە ڕای من لەسەر داهاتووی سێرجی ڕۆبێرتۆ ئەزانێت، ئێستا ڕاهێنان بە باشی دەكات، هەفتەی داهاتوو بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان دەكاتەوە.

– چەند جارێك ئەم قسەیەم كردوە، ئەوەی لە دێمبلی دەبینم لە یاریزانی پیشەگەردا دەبینرێت، بەشێوەیەكی باش ڕاهێنان دەكات، بە پێی ڕێنماییەكانی ئێمە دەجوڵێتەوە، لە روی هێرشبەرییەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لە روی بەرگریشەوە هاوكارمانە.

– شیكاریمان بۆ یاریی ئینتراخت كرد، تۆپمان زۆر لەدەستچوو، ئەوان زۆر باش بون لە هێرشی هەڵگەراوەدا، پێویست بوو پانتایی زۆرتر دروستبكەین، جگە لەوەش چیمەنی یاریگاكە خراپبوو.

– دۆخی دارایی ڕوونە، ناتوانین بە بەهێزی بەشداری بازاڕی گواستنەوە بكەین، ئەوەی لەتواناماندا بێت ئەیكەین، بەڵام دەبێت ڕەچاوی دۆخی دارایی بكەین.

– دێست لە گەڕانەوە بۆ یاریكردن ئامادەیە

– میمفیس دیپای كەمێك ڕاهێنانی كردوە و هیوادارین پێنج شەممە بگەڕێتەوە.

– لە رووی جەستەییەوە تیپەكە زۆر باشە، كێشەكانی ڕابردوو تەكتیكی بوو نەك جەستەیی، تۆپی زۆرمان لەدەستچوو، هەڵەمان دەكرد.

– بەرامبەر ڕكابەرێكی بەهێز لە یاریگایەكی قورس یاریی دەكەین

– لەگەڵ ڕێزم بۆ كاسمیرۆ، بۆسكێتس باشترین یاریزانی ئیرتیكازە لە 15 ساڵی ڕابردوودا، دۆزینەوەی یاریزانێكی لەوجۆرە زۆر ئاستەمە.

– دڵخۆشین بە گەڕانەوەی ئانسو فاتی، ئەو ئێستا زۆر باشە ، پێویستی بە سێ بۆ چوار یەكەی ڕاهێنانی ترە، هەست بە ئازار ناكات، هەموو شتێك باشە و هیوادارین زوو بگەڕێتەوە.

– پشت بە ئیریك گارسیا دەبەستین و یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە، بێ دودڵی ئەو بەرگریكارێكی گرنگی ئێمەیە لەداهاتودا.

– من دڵنیام لەوەی گاڤی گرێبەستەكەی دەمێنێتەوە، شایستەی ئەوەشە بە درێسی بەرشلۆنەوە یاریی بكات.

– ئاداما یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە و كۆتایی وەرز بڕیار لەسەر داهاتووی دەدەین.

بابەتی پێشتر

شێركۆ جەودەت: ئەگەر دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیە بێت تا كۆتایی ساڵ دوو مانگ دەفەوتێت

بابەتی دواتر

بەهۆی سەماكردنەوە ئێران سێ ژن سزادەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share