بەهۆی سەماكردنەوە ئێران سێ ژن سزادەدات

داواکاری گشتیی ئێران بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سێ ژن دەرکرد، بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانی شەهیدان سەمایان کردووە، لە نیشاپووری باکووری ڕۆژهەڵات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری محەمەد حوسەینی داواکاری گشتیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو سێ ژنە ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە لە گۆڕستانی نیشاپووری پارێزگای خۆراسان سەما دەکەن”.

داواکاری گشتی، سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون و بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردووە، خێزان و کەسوکاری ئەوانەی گۆڕەکانیان لەو گۆڕستانەیە نیگەرانبوون لەو کارە، داواکاری گشتی هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامە و تەمەنی ئەو سێ ژنەوە ئاشکرانەکردووە.

ئەو یاسایەی ئێستا لە ئێران کاری پێدەکرێت لە ساڵی 1979وە لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە دانراوە، بەپێی یاساکە سەماكردن بە ئاشکرا قەدەغەیە، بەڵام شارەزایانی یاسایی لە ئێران دەڵێن، سەما لەنێوان هەمان ڕەگەز قەدەغە نییە، بەڵام ئەو حاڵەتەی ئەم سێ ژنە لەناو گۆڕستاندا سەمایان کردووە، دەکرێت بەزاندنی سنوورەکانی نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بێت، ئەمەش دەکرێت سزای جیاوازی هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هێزەكان لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدیدا هاتووە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوینەتە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share