(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە بردنەوە لە ئودینێزی چووە لوتکە و چاوەڕێی میلانە

لەچێوەی کێبڕکێکانی خوولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەیاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر بە ئودینێزی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 30ی خوولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەیاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی ئودینێزی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ناپۆلی لە خولەکەکانی 52، 63 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمینەوە تۆمارکران (دوو گۆڵ)، گۆڵەکەی ئودینێزی لە خولەکی 22 لەلایەن جێرارد دویلۆفیۆوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 63 و بەشێوەیەکی کاتیی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی کالچیۆ بۆ پلەی یەکەم سەرکەوت، هەروەها یانەی ئودینێزی بە 30 خاڵەوە لە پلەی 14ی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا: ئەمریكییەكان ناهێڵن ئۆكرانیا بە كەمترین داواكاریی ئێمە قایلببێت

بابەتی دواتر

سیمیۆنی لەگەڵ یاریزانێکی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share