کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین کۆتاییدێت و ئەگەری نمەباران هەیە.
ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کۆتاییدێت.
پێشبینییەکانی کەشناسیش بۆ سبەینێ یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت.