تەندروستیی جیهانی: 99%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، نزیكەی هەموو دانیشتووانی سەر زەوی هەوای كوالێتیی خراپ هەڵدەمژن و ملیۆنان كەس بەهۆی هەوای پیسەوە دەمرن.

ڕێكخراوەكە لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەی لە هەوای زیاتر لە شەش هەزار شار، شارۆچكە و گوندی سەرتاسەری جیهان كردووە و دەڵێت، “99%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن كە گەردیلەی نالەبار لەخۆدەگرن و ئەو گەردیلانە دەچنە قووڵایی سییەكانەوە و دەگەن بە خوێنبەرەكان و مرۆڤ دووچاری نەخۆشی دەكەن”.

بەپێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هەردوو ناوچەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا خراپترینن لەڕووی كوالێتیی هەواوە، بەدوای ئەوانیشدا كیشوەری ئەفریقا دێت.

لە زستانی ئەمساڵدا ڕاپۆرتێکی نوێی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا ئاشكرایكردبوو، 3.3 بۆ 3.6 ملیار کەس کە دەکاتە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جیهان، لە دۆخێکی زۆر خراپدان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە و مەترسی لەسەر تەندروستییان هەیە.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 100 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەبەردەم "هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share