وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ) لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كۆبوونەوەكە بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێكە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم .

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی جیاوازیی نێوان گرێبەستە خزمەتگوزارییەكان و پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی هەرێم كراوە بە بەراورد بەو گرێبەستانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان كردوونی، هەروەها نموونەی گرێبەستەكان و سەرنج و تێبینی لەسەر ئەو پرسانەی بابەتی گفتوگۆ بوون.

جەختیشی كردووەتەوە، كۆبوونەوەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامدەبن و لیژنە پەیوەندیدارەكانیش بۆ ئەو بەباتە پێكهێنراون، بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم.

بابەتی پێشتر

وێنە.. دۆزینەوەی شوێنەواری داینەسۆرێک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 66 ملیۆن ساڵ

بابەتی دواتر

گۆگڵ.. بەرنامەی سیخوری لە ئەپلیكەیشنی نوێژی موسوڵمانان دانراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share