مەرجەكانی گەشتكردن بۆ هیندستان ئاشكراكران

دە‌بێت له‌كاتی گه‌ڕا‌نه‌وه‌یاندا پشكنینی (PCR) بكه‌ن

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان دەتوانن گەشت بۆ هیندستان بكەن و مەرجەكانیش ئاشكرادەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هاوڵاتییانی عێراقی ده‌توانن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌شت به‌ره‌و هیندستان بكه‌ن، بەڵام ئەو كەسانەی گەشتی ئەو وڵاتە دەكەن دە‌بێت له‌كاتی گه‌ڕا‌نه‌وه‌یاندا پشكنینی (PCR) بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن.

دەشڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یه‌كی ته‌مموز به‌دواوه‌ سه‌ردانی هیندستانیان كردووه‌، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه،‌ به‌ مه‌رجێك بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕیاره‌كان له ئەمڕۆ 31ی ئابه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

بابەتی پێشتر

كارمەندێكی كارەبا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share