مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەكان دابەشبكرێت كە پارەكەیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ دابیندەكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، بڕیاربوو رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەكان دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی پشووەكەوە خراوەتە رۆژی سێشەممە كە لەلایەن دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگاداردەكرێینەوە.

مانگانە بەر لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانى: چارەنووسمان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیریی پێمان دەڵێت چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و…
Total
0
Share